بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكدەنگی و یەكگرتووییمان بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت، سەروەریی خاكی عێراق و پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەماهەنگی بەردەوامیی نێوان لایەنەكان بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عیراق و هەرێم جەختیلێكرایەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی ئەمنی و لێكەوتەكانی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت رایگەیاند، دەستبردن بۆ دامەزراوە سەربازی، یاسایی و دەستوورییەكان پێشهاتێكی مەترسیدارە و پێویستە هەموومان پێكەوە رووبەڕووی ببینەوە، نابێت رێگەبدرێت لەژێر هیچ پاساوێكدا سنووری وڵات ببەزێنرێت.

لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، یەكدەنگی و یەكگرتووییمان بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانییە و پێویستە هەموومان پشتیوانیی لێبكەین. وتیشی، تێكەڵكردنی هەڵەبجە بە كێشە سیاسییەكانەوە مایەی نیگەرانییە، چونكە ئەم پرسە پەیوەستە بە ویژدان و بەرپرسیارێتیمانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا