وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەشتە بەغداو لەگەڵ سودانی كۆبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا ئامانجی سەردانەكەی و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سوودانی خستەڕوو.

رۆژی یەكشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2023 ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە بەغدا رایگەیاند، هێرش و هەڕەشەكانی گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر ئەمەریكا لە عێراق جێگەی قبوڵكردن نییە و هەموو كارێك دەكەین بۆ پاراستنی ستافی دیپلۆماسی، سەربازی و هاووڵاتییانی مەدەنی خۆمان.

بلینكن ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمەریكا نایەوێت رووبەڕووی ئێران ببێتەوە و ئەوەشمان بە روونی دووپاتكردووەتەوە، كە ئەمەریكا نایەوێت رووبەڕووی ئێران ببێتەوە بەڵام هەوڵێك دەدەین بۆ پاراستنی بەژەوەندییەكانمان لە هێرشی گرووپە چەكدارییەكانی سەر بەو وڵاتە.

هاوكات وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ سوودانی، بەروونی ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە ئاراستەی ئەمەریكا دەكرێت لە عێراق و دووپاتیكردەوە، هەموو رێكارێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە دووبارەنەبنەوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، بلینكن باسی لەوەشكرد، گفتوگۆیەكی راشكاو و گشتگیری لەگەڵ سوودانی ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەشكرد كە هەوڵی ئەوە دەدەن كە جەنگی ئیسرائیل و حەماس تەشەنە نەكات و بۆ ناوچەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەپەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا