هاوپەیمانان لە دوایین بەرەوپێشچوونەكانی دروستكردنی دوو فرقەی سەربازی دەكۆڵنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 23_2_2023، مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەكانی 70 و لیوا روكن عومەر صالح حەسەن، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 بە ئامادەبونی عەمید روكن ڕێبوار محێدین محەمەد، پێشوازیان لە شاندێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی عەقید خافێر سۆرییا، بەرپرسی تیمی ڕاوێژكارنی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە كۆبونەوەكەدا بەوردی دواین پێشهاتەكانی پرسی دروست كردنی فرقەی سەربازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگە و ئەو لیوایانەی كە بڕیارە بخرێنە سەر فرقەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، هەروەها تیشك خرایە سەر ئامادەسازیەكان و ڕێكارەكانی ڕێكخستنی دەستەی فرقە سەربازیەكان و دابین كردنی بودجە و پێداویستی سەربازی تەواو بۆیان.

لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا پرسی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر گفتوگۆی لەبارەوەكراو ئاماژە بۆ گرنگی ڕۆڵی ئەم فرقە سەربازیانە كرا لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر لەناوچەكە، هەروەها هەنگاوێكی گەورەو گرنگیشە بۆ زیاتر بە هێزتر كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و كردنی بە هێزێكی تۆكمەی نیشتمانی.

شایانی باسە پرسی دروست كردنی دوو فرقەی سەربازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پرۆژەیەكی گرنگە و ڕاستەوخۆ هێزەكانی هاوپەیمانان سەرپەرشتی دەكات، وە بۆ ئەم مەبەستەش هاوكار و هەماهەنگی تەواوی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بون، كە لە ئێستادا بەشێكی زۆر لە كارەكانی دروست كردنی فرقەی سەربازی لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان جێبەجێ كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا