كشانەوەی هێزە سیاسییەكان لە هەڵبژاردن كاریگەری دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی عێراق پێی وایە لێدوانی چەند رۆژی رابردووی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و لێدوانی شاندی باڵای عێراق دوای گەڕانەوەیان لە ئەمریكا لەسەر دوانەخستنی هەڵبژاردن، گومانەكانی رەواندەوە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی تشرین،باس لەوەش دەكات كشانەوەی هێزە سیاسییەكان لە هەڵبژاردن، دوای ئەنجامدانی پرۆسەكە كاریگەرییەكانی دەردەكەوێت.

ئەشواق جاف، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: سیستمی هەڵبژاردنەكە گۆڕاوە و دەنگەكان دابەشكراون بەسەر بازنەكاندا، بەمەش هەرحزبێك لە بازنەیەكدا یەك كاندیدی دیاریكردووە، واتە شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردنیش گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتی: لەم هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنەكانی پێشووش زیاتر هاووڵاتیان لەسەر بنەمای تواناو لێهاتوویی پاڵێوراوەكان دەنگیان داوە ، بەڵام لەبەرئەوەی ژمارەی كاندید زۆربووە هاووڵاتیان وابیریان كردووەتەوە خەڵك بە وێنە و فلێكس دەنگ دەدات، خەڵك لە رابردووشدا لەسەر بنەمای هەست و سۆز دەنگی نەداوە، لەسەر بنەمای لێهاتوویی كاندیدەكان دەنگی داوە.

وتیشی: لە دوای كشانەوەی سەدر و عەللاوی و ساڵح موتڵەگ و هێزەكانی تشرین گومانێك لای خەڵكی عێراق دروستبوو بەوەی هەڵبژاردن لە 10 ی تشرینی یەكەم بەڕێوەنەچێت، لەرووی یاساییەوە كشانەوەی هەر هێزێكی سیاسی ناكاتە ئەوەی هەڵبژاردنەكە دوابخرێت، بەڵام لە رووی سیاسییەوە كاریگەری دەبێت لەسەر پرۆسەی سیاسی دوای هەڵبژاردنەكە، چونكە ئەو هێزانە یان دەبنە ئۆپۆزیسیۆن یان لە هاوكێشەكە دەچنەدەرەوە، بۆیە گرنگە هەموو هێزەكان بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن.

روونیشیكردەوە، لە دوای ئەوەی شاندی باڵای عێراق كە لە ئەمریكا گەڕایەوە و جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەم كرایەوە و لەچەند رۆژی رابردووش سێ‌ سەرۆكایەتییەكە دووبارە باسیان لەوەكرد هەڵبژاردن دواناخرێت، ئەم دوو خاڵە گومانەكانی دەنگدەری عێراقییان رەواندەوە لەسەر ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا