ئیمارات هاوکاری لۆجستی پێشکەشی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

محەمەد بن راشد ئالمەکتوم، سەرۆکی ئیمارات جەختی لەوەکردەوە، ئیمارات ئامادەیە هاوکاری لۆجستی لە کەرتی بەندەردا پێشکەشی عێراق بکات.

لەمیانی پێشوازیکردنی محەمەد بن راشد لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لەوەکرا، ئیمارات لە چوارچێوەی پەرەپێدانی بەندەرەکانی عێراقدا ئەم هاوکارییە لۆجستیانە پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکات.

لایخۆیەوە مستەفا کازمی رایگەیاند حکومەتەکەی دەیەوێت سود لە ئەزمونی ئیمارات ببینێت لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بەڕێوەبەردن و ئابوری و وەبەرهێنان و بازرگانی و ژێرخاندا.

لەمیانی کۆبوونەوەکەیاندا هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بواری ئابوری و گەشەپێدانی بازرگانی و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی جوڵەی وەبەرهێنانی نێوان عێراق و ئیمارات کرد.

هاوکات، رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ئەنجومەنی کاروباری عێراق-ئیمارات و ئاسانکردنی سەرجەم ئەو رێوشوێنانەی خزمەتی هەردوو وڵات دەکەن.

رۆژی یەکشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی وەزاری بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا