بۆ یەكەمجار ئێران دانی پێدادەنێت درۆنی بە رووسیا فرۆشتووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە 5_11_2022 بۆ یەكەمجار دانی بەوەدانا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ مۆسكۆ دابین كردووە، بەڵام ڕایگەیاندووە، لە پێش هێرشەكانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ڕەوانە كراون، ڕووسیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بەكارهێناوە بۆ بە ئامانجگرتنی وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی مەدەنی لە ئۆكرانیا.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، چەند مانگێك پێش ئەوەی هێزەكانی مۆسكۆ لە 24ی مانگی شوباتی رابردوو هێرشەكانیان بۆ سەر ئۆكرانیا دەست پێبكەن، ژمارەیەكی كەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان بۆ ڕووسیا دابینكردووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕەتیكردەوە تاران بەردەوام بێت لە دابینكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ مۆسكۆ.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئیرنا لە زاری عەبدوڵاهیانەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەم هەرایەی لەلایەن هەندێك لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە دروستكراوە كە گوایە ئێران مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ ڕووسیا دابینكردووە بۆ یارمەتیدانی لە شەڕی ئۆكرانیادا، بەشە مووشەكییەكە بە تەواوی هەڵەیە.

وتیشی: بەڵام دابینكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ڕاستە و چەند مانگێك پێش هەڵگیرسانی شەڕی ئۆكرانیا ژمارەیەكی كەم لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانمان بۆ ڕووسیا دابین كردووە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئۆكرانیا ڕاپۆرتی هەڵكشانی هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی ڕاگەیاندووە، بەتایبەتی وێستگەكانی كارەبا و بەنداوەكان كراونەتە ئامانج، بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری شەهید-136 دروستكراوی ئێران.

ڕووسیا ڕەتیدەكاتەوە هێزەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان بەكارهێنابێت بۆ هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا