کۆتا گەشتی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی سێشەممە عێراق کۆتا گەشتی هێنانەوەی کۆچبەرانی نێوان سنوورەکانی پۆڵندا و بیلاڕوسیا ئەنجامدەدات.

لەوبارەیەوە عەلی عەباس جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، “تا ئێستا زیاتر لە 1800 هاوڵاتی عێراق کە لە سنوورەکانی نێوان پۆڵندا و بیلاڕوسیا گیریان خواردبوو، گەڕێندراونەتەوە وڵات و پڕۆسەی هێنانەوەشیان بەردەوامی هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “سبەی سێشەممە کۆتا گەشتەکان بەڕێگای ئاسمانی عێراق بەڕێوەدەچن بۆ هێنانەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوورەکانی پۆڵندا و بیلاڕوسیا گیریان خواردووە”، وتیشی: خەرجی هاتنەوە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە و ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەخوازن بگەڕێنەوە زیاترە لە 3000 هاوڵاتی کە زۆرینەیان خەڵکی کوردستانن.

لەماوەی رابردوودا ئاشکرابوو، ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە سنوورەکانی نێوان پۆڵندا و بیلاڕوسیا گیریان خواردووە، کە ویستوویانە بەڕێگای نایاسایی کۆچ بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا