پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتەر ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە شاری زیبان کۆتاییان هاتووە و شارۆچکەکە بە تەواوی لە چەکدارەکان پاککراوەتەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاندووە: پێکدادانەکان لەگەڵ ئەو هێزانەن کە بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و خراپ بەڕێوەبردن و پەیوەندیکردن لەگەڵ دیمەشق تۆمەتبارن.
پارێزگای دێرەزوور کە زۆرینەی عەرەبە و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتییەکان و هاوسنوورە لەگەڵ عێراق، بە ڕووباری فورات بووەتە دووبەشەوە و دەیان پێکهاتەی خێڵەکی ناوخۆیی تێدایە، کە بەشێک لە چەکدارەکانیان لە شەڕی دژ بە داعشدا چوونە ناو هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە.