نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و 74 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین نرخەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 69 دۆلار و 90 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەرچەندە ڕۆژی شەممە هێزەکانی گروپی ڤاگنەر وازیان لە یاخیبوونیان لە دەسەڵاتی ڕوسیا هێنا، بەڵام هێشتا نیگەرانی لەسەر دۆخی ناوخۆی ڕوسیا هەیە و کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا