پۆلیسی گەرمیان: تۆمەتبارێک کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە تەقەی کردووە و کارمەندێکمان شەهید بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تۆمەتبارێک کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەکات و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکان شەهید دەکات.

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردووە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلوولی 2023، تۆمەتبارێک کە بەپێی مادەی 431ی یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە هەڕەشەکردن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانەکە و هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە لە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی زنانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەکات و کارمەندێک بەناوی (طارق عەبدولخالق مجید)، کە لەدایکبوونی ساڵی 1972ە شەهید دەبێت.

پۆلیسی گەرمیان ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبار لە گوندەکەی خۆی بەناوی گوندی (دوڕاجی) خۆی حەشار دابوو، کە دەکەوێتە نێان هێزی پێشمەرگ و چەکدارانی داعش. بۆیە تۆمەتبار لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، بە مەبەستی خۆ حەشاردان هەڵهاتووە بۆ سنووری چەکدارانی داعش.

لە ئێستاشدا تەرمی شەهید طارق عەبدولخالق مەجید رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و پۆلیسی گەرمیان لە هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباردان.

وێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان

May be an image of 2 people and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا