لاهور شێخ جەنگی سەردانى دەڤەرى راپەڕینی کرد

پۆڵەتیک پرێس

بەئامانجی چارەسەرکردنى کێشەو جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتى سەردانى دەڤەرى راپەڕینى کردو لەگەڵ بەرپرسە حکومییەکانى ناوچەکە کۆبویەوە.

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەڤەری راپەرین کۆبوەتەوەو باسی گرنگی دەڤەری راپەرین و پشدەر کرا کە هەمیشە پێشەنگ بوون لە بەخشینی شەهید و قوربانی بۆ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە کێشە و گرفتەکانی خەڵکی دەڤەرەکە کراوەو جەختیان کردوە کە دەبێت زیاتر بەتەنگ داواکارییەکانی خەڵکیەوە بچن، “دیارە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستانە و ڕێگر نییە لە خۆپیشاندان و داوا ڕەواکانیان، بەڵام هەرگیز لەگەڵ تێکدان و سوتانی بارەگاکاندا نییە،”.

دەشڵێت، “هەڤاڵانی سەرکردایەتی دەڤەرەکەمان ڕاسپارد لەماوەیەکی کەمدا ڕاپۆرتێک لەبارەی گرفت و کەموکورتییەکانی سنورەکە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی یەکێتیی لەڕێگای نوێنەرەکانی لەحکومەت کێشەکانی دەڤەرەکە چارەسەر بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا