وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: ئەو درۆنەی فڕۆکەخانەی عەربەتی بۆردوومان کرد لە تورکیاوە هاتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی هاتە دەنگ و دەڵێت، “ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی دوێنێ دووشەممە، لە هێرشێکی بۆسەر فڕۆکەخانەی عەربەت، 3 کارمەندی هێزەکانی دژەتیرۆری شەهید کرد، لە تورکیاوە داخڵی سنووری عێراق بووە”.

لیوا یەحیا رەسوڵ، ووتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو درۆنانەی دوێنێ دووشەممە، فڕۆکەخانەی عەرەبەتیان لە پارێزگای سلێمانی، هەرێمی کوردستان کردە ئامانج، لە تورکیاوە هەستابوون و داخڵی سنوورەکانی عێراق ببوون.

لیوا یەحیا رەسوڵ وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە وتیشی، “ناگونجێت وڵاتێک خۆی بە دۆستت لەقەڵەم بدات و لە هەمان کاتدا هێرشی لەم شێوەیە دووبارە و چەندین بارە بکاتەوە”.

لە بەیاننامەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، مەیجر جەنەڕاڵ یەحیا رەسووڵ بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، “رۆژی دووشەممە 18ی ئەیلول، رێک لە کاتژمێر 5ی ئێوارە ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەودیوو سنووری تورکیاوە چووەتە ناو ئاسمانی عێراقەوە و فڕۆکەخانەی عەربەتیان بۆردومان کرد”.

لیوا یەحیا رەسووڵ ئاماژە بەوەشدەکات، “ئەم کارە دەستدرێژیی پێشێلکردنانە سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق “مافی خۆیەتی کۆتایی بەو پێشێلکارییانە بهێنێت”.

رۆژی دووشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی لە نزیک شاری سلێمانی بۆردومان کرد، فڕۆکەخانەکە بەگشتی بۆ فڕۆکە تایبەتەکان بەکاردێت کە کاریان ڕشاندنی قڕکەری کشتوکاڵییە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ ئەندامی دەزگای دژەتیرۆر شەهید بوون و سێ ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا