جەنگ زیاتر لە ٤٤٢ ملیار دۆلار زیانی بە سوریا گەیاندووە

پۆڵەتیک پرێس

راپۆرتی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان و زانکۆی سانت ئەندرۆز زیانە ئابوورییەکانی جەنگی سوریایان ئاشکراکرد، کە زیاترە لە ٤٤٢ ملیار دۆلار.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ناونیشانیسوریا پاش هەشت ساڵ لە جەنگی هەڵگرتووە، لە راپۆرتەکەدا دەڵێت، ئەو ژمارە گەورەیە هێشتا ناتوانێت دەربڕی ئازارەکانی گەلی سورییبێت، چونکە ١١ملیۆن و ٧٠٠ هەزارکەس پێویستیان بە کۆمەکی مرۆیی هەیە.

راپۆرتەکە ئەوەشی تیادا ھاتووە، تەنها لە نێوان ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨  سێ ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەشبوون. هاوکات بەهۆیهەڵوەشاندنی خێزانەوە توشی لێکترازانی کۆمەڵایەتی بووە و لەگەشەکردن وەستاوە.

راپۆرتەکە باسلەوەشدەکات، کە ٨٢% زیانەکان بەر هەشت کەرتی سەرەکی دەکەون کەهەموویان پێویستیان بە سەرمایە هەیە ئەوانیشکەرتەکانی نیشتەجێبوون و دەرهێنانی کانزاکان و ئاسایش و گواستنەوە و پیشەسازی گۆڕانکاری و کارەبا و تەندروستین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ٢٠١٠ ئاستی هەناردەی سوریا بەبەهای  ٨ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاربووە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨دابەزیوە بەرێژەی ٠.٧% ئەمەش بەهۆی پەککەوتنی بەرهەمهێنان و بازرگانی و ئەو زیانانەی بەر ژێرخانی ئابوری کەوتوون و ئەو سزائابوریانەی بەسەریدا سەپێندراون. سەرەڕای چوونە دەرەوەی سەرمایەیەکی زۆری مرۆیی و مادی و دابەزینی بەهای لیرەی سوری.

ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە جەنگ لە سوریادا بەرپابووە و بەو هۆیەشەوە بەسەدان هەزار هاوڵاتی ئاوارەی وڵاتان بوون و زیانێکی گەورەیماددیی و مرۆیی بەر ئەو وڵاتە کەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا