ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی روداوی کوشتنەکەی شاری سلێمانی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە دوای ئاگەدارکردنەوەیان لە روداوی کوشتنی ژنێک لە گەرەکی بەختیاری شاری سلێمانی دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە توانیویانە تۆمەتبارانی روداوەکە دەستگیربکەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەمە 4_10_2022 ئاگاداركراین لە ڕووداوێكی كوشتنی ژنێك بەناوی ( ناگەهان كمال ئاكارسێڵ ) لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەست بە لێكۆڵینەوە كرا.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پاش بەدواداچوونی وورد لە ماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا لە ژێر ڕێنمایی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- كۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم كردەوەیە دەستگیربكەین.

ئەوەشهاتووە، لە ئێستا لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی هاوڵاتیانی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر دەكەن كە هاوكاریان بوون لە دەست خستنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا