پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە29ی ئاب، لەشاری هەلێر لەکاتی کارکردندا سێ کرێکار کەوتنە ناو ئاوەڕۆیەکەوە و یەکێکیان گیانیلەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکدا لە گەڕيکی تەیراوا، زەوی ئاوەڕۆی پڕۆژەکە داڕماوە و سێ کرێکار کەوتوونەتە ناوی.
لە ڕووداوەکەدا، دوو کرێکار بە برینداری ڕزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کرێکاری سێیەمیش بەهۆی زۆر مانەوەی و کەوتنی خوڵی زۆر بەسەریدا گیانیلەدەستداوە.