وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی كۆلێراوە چی دەڵێت؟

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ” تائێستا كۆلێرا لەهەرێم تۆمار نەكراوە، هاوشێوەی وڵاتانی پێشكەوتوو كۆمەڵێك ڕێكاری نوێ‌ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دەگیرینەبەر”.

ئەمڕۆ شەممە، 12ی حوزەیرانی 2021، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند ” لەگەڵ كونسوڵگەری وڵاتی فەڕەنسا لەسەر هێڵین و داوای لێكردووین بچینە نێو سیستمی جیهانی، بە دانانی ئەو كۆدەی لە وەرگرتنی ڤاكسین و ڤیزا و سەفەركردندا بەكار دێت”.

وتیشی “كۆمەڵێك ڕێكاری پێویست هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕەنگە بڕیاری لێبدرێت”.

لەبارەی نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە كەمەترسی كۆلێرای لێدەكرێت وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەكرد، نەخۆشی سكچوون جۆری زۆرەو یەكێكیان نیشانەی كۆلێرایە، ئەو پشكنینانەی لە هەرێم كراون هیچیان كۆرۆنا نەبوون و جێگەی مەترسی نین ،بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت هاووڵاتیان خۆ پارێزی نەكەن و ئاگاداری خۆیان نەبن.

بەوتەی سامان بەرزنجی، هیچ كەسێك كێشەی لەگەڵ وەرگرتنی ڤاكسین نەبووە تەنها یەك حاڵەت هەبووە لە سلێمانی كە لە ئێستادا دۆخی نەخۆشەكە بەرەو باش بوون ڕۆشتووە.

لەبارەی دەنگۆی هەبوونی گەندەڵی لە تەندروستی هەڵەبجە وەزیری تەندروستی جەختیكردەوە، لیژنەیەكی تایبەتیان پێكهێناوە
بەدواداچوون دەكەن هەركەسێك دەستی هەبێت لە گەندەڵیدا ڕێكاری یاسایی بەرامبەردەگیرێتەبەر و سزادەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا