كۆمسیۆن: هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوایین ئامادەكاریی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند: هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

حەسەن سەلمان، راوێژكاری یاسایی لە راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: دوای وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان، وردبینی لە لیستەكاندا دەكرێت و كۆمسیۆن بەمەبەستی هەڵسەنگاندن گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، پەروەردە، ناوخۆ و بەرگری دەكات، بەتایبەتی ئەگەر كەسی كاندیدكراو كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ یان بەرگری بێت.

حەسەن سەلمان راشیگەیاند: دوای ئەو رێكارانە ناوەكان رەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری دەكرێن، دواتر ناوی كاندیدەكان پێداچوونەوەیان پێدا دەكرێت و ئاڕاستەی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكرێن، دواتریش بەمەبەستی بەدەستهێنانی ژمارە بۆ هەر كاندیدێك تیروپشك بۆ ناوەكان دەكرێت.

لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنیش بۆ كاتێكی تر، راوێژكارەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وتی: بابەتی دواخستنی هەڵبژاردن بۆ كاتێكی تر، لە دەسەڵاتی كۆمسیۆندا نییە، بەڵكو كۆمسیۆن تەنها سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە دەكات لە رووی هونەرییەوە و ئەوەشی روونە تا ئێستا بڕیار وایە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت و ئێمەش لە ئامادەكارییەكانمان بەردەوامبن.

جێگای ئاماژە بۆكردنە، بڕیارە لە 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، جگە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا