بانکی ناوەندی زیاتر لە 208 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی قەبارەی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان خستەڕوو، کە بڕەکەی 208 ملیۆن و 387 هەزارو 458 دۆلارە.

لەو بڕە پارەیەش، 188 ملیۆن و 297 هەزارو 458 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و 20 ملیۆن و 90 هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەختینەیی بووە.

بانکی ناوەندی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردن و بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، رۆژانە گوژمەیەک دۆلار بەهەردوو شێوەی نەختینەیی و حەواڵە، دەخاتە بازاڕەکانی عێراقەوە. سەرەڕای هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق، هێشتا دۆلار هەر لە بەرزیدا ماوتەوە و هیچ هیوایەک نیە بۆ دابەزینی لە ماوەیەکی کورتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا