داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سایتی شەفافییەت بۆ چاودێرکردن و رێکخستنی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکەی ئاشکراکرد. کە بڕەکەی زیاترە لە 15 ملیار دینار.

سایتی شەفافییەت کە بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوەی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە درووستکراوە رایگەیاند، داهاتی هەفتەی رابردوو لە رۆژی 16ی 9ی 2023 تا 22ی 9ی 2023، 15 ملیار و 716 ملیۆن و 830 هەزار و 294 دینار بووە، بەراورد بە هەفتەی رابردووش داهات نزیکەی 3 ملیار دینار کەمی کردووە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا