پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای بی پی بەریتانی ئاشکرای کرد، تێکڕای بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق، %0.5ی بەرهەمهێنانی کارەبای ساڵی 2020ی جیهانی پێکهێناوە.
کۆمپانیای بی پی بەریتانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو عێراق %0.5ی بەرهەمهێنانی کارەبای جیهانی پێکهێناوە، وتیشی: بەرهەمهێنانی عێراق ساڵی رابردوو 131.3 تێراوات بووە لە سەعاتێکدا.
ئەوەش هاتووە، عێراق لەدوای سعودیەوە لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت لەڕووی پێکهێنانی کارەبای جیهانەوە، بەجۆرێک 341 تێراواتی لە سەعاتێکدا بەرهەمهێناوە.
بەپێی راپۆرتی کۆمپانیاکە، چین لە پلەی یەکەمدا دێت و ساڵی رابردوو بڕی 7.779 تێراوات کارەبای بەرهەمهێناوە لە سەعاتێکدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە عێراق بەدەست کەمی بەرهەمهێنانی وزەی کارەباوە دەناڵێنێت و ئەمەش بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر سەعاتەکانی کارەبا داناوە بۆ هاوڵاتیان، بۆیە پەنایان بردووەتەبەر کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان.