پۆڵەتیك پرێس
وەزیری وزەی ئەمریكا دەڵێت “له‌سه‌رمان پێویسته كۆگای گه‌وره‌ی چه‌كی ناووكی وڵاته‌كه‌مان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه و ئاگاداری سه‌لامه‌تی و چالاكبوونی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بین”.
جێنیڤه‌ر گرانهۆڵم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، زۆر پێویسته بایه‌خ به توانای چه‌كی ناووكی و بۆمبه ناووكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدرێت، چونكە بەهۆی بوونی ئه‌و كۆگا گه‌وره‌یه‌ی چه‌كەوە دەتوانین وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ناووكی وڵاتانی دیكه ببینەوە.
وەزیری وزەی ئەمریكا دەشڵێت ” ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەو کارە بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە دەتوانین دەستدرێژیی ئەتۆمی لە وڵاتانی دیکە بەربەست بکەین “.
جێنیڤه‌ر جەختی لەسەر گرنگی توانای ناو‌کی واشنتۆن کردەوە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ئەمریکا .