پنتاگۆن وەڵامی گروپە چەکدارەکانی عێراق دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی پنتاگۆن بە ڕۆژنامەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە دوای 31ی کانونی یەکەم لە عێراق دەمێننەوە بەڵام کۆتایی بە ئەرکی شەڕ کردن دەهێنن، ئەمەش وەڵامێکە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بۆ ئەو گروپە چەکدارانەی دەیانەوێت بە زۆر ئەمریکا بکەنە دەرەوە.

ڕۆژنامەی نیوزویکی ئەمریکی ڕاپۆرتەکی بڵاو کردەوە، سەبارەت بە هەڕەشەکانی گروپە چەکدارەکانی عێراق کە لە ئەمریکیەکانی دەکەن ئەگەر بێتو دوای 31ی کانونی یەکەم لە عێراق بمێننەوە، لە دوای نیوەی شەو دەیانکەنە ئامانج.

جێسیکا ماکنۆلیتی وتەبێژی پنتاگۆن بە نیوز ویکی ڕاگەیاند، پێگەی ئەمریکا لە عێراق نەگۆڕاوە هیچ پاشەکشەیەکی تەواو پلانی بۆ دانەنراوە.

ماکنۆلیتی وتیشی، ئەمریکا پابەند دەبێت بەو پەیمانەی لە مانگی تەمموزی 2021دا لە دیالۆگێگی ستراتیجیدا دای بە عێراق سەبارەت بە کۆتایی هێنانی ئەرکی شەڕ لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ساڵدا.

ئاماژەی بەوەشدا، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراقەو بۆ ئەوەی یارمەتی و ئامۆژگاری و زانیاری لە نێوان دەزگا هەواڵگرییەکاندا ئاڵوگۆڕ بکەن و پالپشتی هێزە عێراقیەکان بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک