كویسانس بایرنی بەجێهێشت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاڵەوانی سەرجەم نازناوەكانی ساڵی 2020 دەستبەرداری مایكڵ كویسانسی فەڕەنسی بوو بۆ یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی.

ڕۆژنامەكانی ئینگلتەرا بڵاویان كردەوە كەوا یانەی لیدز یونایتد لە سەر داوای ڕاهێنەرەكەی مارچێلۆ پێلسای ئەرجەنتینی كویسانسی گواستۆتەوە لە یانە باڤارییەكەوە بە بڕی 18 ملیۆن پاوەند.

بۆندی یاریزانە لاوەكە بۆ ماوەی 5 ساڵە لەگەڵ بوونی بڕگەیەك تیایدا بایرن هەر كات ویستی بیكڕێتەوە لە لیدز ئەوا یانە ئینگلیزییەكە نەتوانێت ڕێگیری لێ‌ بكات بە گەڕانەوەی بۆ بایرن.

ڕۆژنامەی زەسەن بڵاوی كردۆتەوە: یاریزانە تەمەن 21 ساڵەكە پشكنینی وردی پزیشكی بۆ ئەنجام دراوە بەوەش لیدز توانی لە كێبڕكێی گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا سەركەوتوو كاتێك كاتێك هەردوو یانەكانی نیوكاسڵ و مارسیلیای فەڕەنسی لای خۆیانەوە ئەوانیش لە هەوڵی گواستنەوەیدا بوون.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا