هەفتەی لوتكە و كلاسیكۆكان لە ئینگلتەرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی 6 ی پریمەرلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا پڕ لە یاری لوتكە و كلاسیكۆ دەبێت بە وێنەی ئەوەی ئەم هەفتەیە جیهان هەموو چاوی لە سەر لیگای ئیسپانیا دەبێت سەبارەت بە بینینی كلاسیكۆ لەگەڵ ئەوەشدا لە ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیاش یارییە گەورە و كلاسیكۆكان هەموان بە خۆیانەوە سەرقاڵ دەكات.

لە ئەمشەو هەینییەوە یارییەكان بە لوتكەی نێوان ئەستۆن ڤێلا و لیدز دەست پێ‌ دەكات و سبەی شەممە چەندان و چەندان یاری گەورە و مەزن بەڕێوە دەچن و یەك شەممەش یارییەكان بەردەوام دەبن و دووشەممەی داهاتووش یارییەكان بە لوتكەیەكی ئاگرین بە كۆتا دێت.

لیستی تەواوی یارییەكانی هەفتەكە:

ئەمشەو هەینی
ئەستۆن ڤێلا X لیدز یونایتد

سبەی شەممە
ویستهام X مان سیتی
فۆڵهام X كریستاڵ پاڵاس
مان یونایتد X چێڵسی
لیڤەرپول X شیڤیڵد یونایتد

یارییەكانی یەك شەممە
ساوزهامتۆن X ئیڤەرتۆن
ولڤەرهامتۆن X نیوكاسڵ
ئەرسیناڵ X لیستەر

شەوی دووشەممەی داهاتوو
برایتۆن X ویست برۆمیچ
بیرنلی X تۆتنهام

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا