نرخی نەوت پاشەکشەی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بە رێژەیەکی کەم بەراورد بە دوێنێ دابەزی و، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت %1ی نرخەکەی لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئابی 2023، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 21 سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لە بەرامبەردا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکی لە 80 دۆلار و 79 سەنتدا جێگیر بوو.

بەپێی داتاکانی رۆیتەرز، ئەمە کەمترین نرخی هەردوو جۆری نەوتە لە دوو هەفتەی رابردوودا.

دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامی هەیە، ئەمە لە کاتێکدا کە وڵاتانی زلهێز لە هەناردەکردنی نەوت تاک لایەنانە بڕیاری سنووردارکردنی نەوتیان راگەیاند وەک رێوشووێنێک بۆ جێگیرکردن و بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.

دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، وەک شارەزایان باسی لێوە دەکەن چەند هۆکارێکی هەمەلایەنی هەیە لەوانە؛ کەمبوونەوەی خواستی چین بۆ کڕینی نەوت، و کەمبوونەوەی یەدەگی ئەمبارکراوی کۆگاکانی ئەمریکا، کە بەپێی ئامارێکی رۆیتەرز، تەنها لە هەفتەی رابردوو6.2 ملیۆن بەرمیل دابەزیووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا