غازی عەباس: کێشەکان هەمووی چارەسەربوون و هیچ کێشەیەک نەماوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی مەڵبەندی یەکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەکان هەمووی چارەسەربوون و هیچ کێشەیەک نەماوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە21ی شوبات، غازی عەباس، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر لەبارەی کێشەکەی دوێنێوە ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، سەردانی بارەگای مەڵبەندی هەولێری کرد و لەگەڵ ستاقی مەڵبەندی هەولێر کۆبووەوە، کێشەکانی هەمووی چارەسەر کرد، بەهاتنی ئەو بەشێکی زۆر لە کێشەکان چارەسەر بوون و هیچ کێشەیەک نەماوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو ڕووداوانەی دوێنی و پێرێ ڕوویدا نیگەرانی کردبوو، بۆیە ئەمڕۆ خۆی سەردانی کرد و کێشەکان چارەسەر بوون”.

لەبارەی ئەو چەکدارانەی دوێنێ ڕوویان لە بارەگاکە کردبوو ڕوونیکردەوە، دوێنێ لەدوای کاتژمێر 4ی ئێوارە چۆڵیان کرد و ئێستا دەوامی ئاسایی مەڵەبەند ڕۆژانە لە بەیانییەوە دەستپێدەکات و کارگێڕان، بەرپرس، کارمەندان و جێگرانی مەڵبەند دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا