لە هەرێم بەهۆی نەدانی شایستە داراییەكانیان 11 كۆمپانیا درانە دادگا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەھۆی نەدانی شایستە داراییەکانیان لە سنوری وەزارەتەکەمان 11 كۆمپانیا دراونەتە دادگا و ژمارەیەكی دیكەش هەڵوەشێنراونەتەوە”.

وەزارەتی گواتنەوەی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا 15 كۆمپانیای دیكە دەستیان بە دانەوەی شایستە داراییەكانیان كردوە و 49 کۆمپانیاش ئاگادارکراونەتەوە و ٣ کۆمپانیاش ھەڵوەشێنراونەتەوە.

بەئامانجی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدایە دەستی بەوەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیاكان كردووە، تائێستاش ژمارەیەك لە كۆمپانیاكان قەرزەكەیان بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا