هۆشداری لەبارەی كڕین و فرۆشتنی زەوییەكانی شەقامی 100 مەترییەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی هۆشداری دەدات لە مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی زەوییەكانی نزیك لە شەقامی 100 مەترییەوە.

ئەبوبەكر تەیب بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو زەویانەی بەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەكەون، دەكەوێتە پانتایی و درێژی شەقامەكەوە بەپێی یاسا قەرەبوویان بۆدەكرێتەوە، بۆیە هیچ خاوەن زەوییەك بۆی نییە مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكات.

وتیشی، “پێشتر ئەو خاوەن زەویانە ئاگاداركراونەتەوە، نابێت كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكەن هەر كەسێكیش زەویەكان بكڕێت زەرەرمەند دەبێت، چونكە لە داهاتوودا رێگەیان پێنادرێت زەویەكانیان بەكاربهێنن و لەچوار چێوەی شەقامەكەدا ئەوانیش تەلبەند دەكرێن”.

لای خۆشیەوە خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردبوو، بۆیان دەركەوتووە لە ئێستاوە كە دروستكردنی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی چووەتە باری جێبەجێكردنەوە لەلایەن هەندێك كەسەوە مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بەزەوییەكانی نزیك شاقامەكەوە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا