یەكێتی بۆ پارتی: پاراستنی قەوارەی هەرێم پێویستی بە هەماهەنگی و گەشانەوەی شەراكەت هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی حەفتاوحەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حزبە دەكات.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، بەرێزان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ، لەیادی حەفتاوحەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و لایەنگرانتان دەكەین.

ئەوەشهاتووە، بەو هیوایەی ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانی هێز و لایەنە سیاسییەكان لەم هەلومەرجەدا كە پێویستی بە رێكخستنەوەی ئەولەویاتەكانی خەبات هەیە بە قازانجی چاككردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەكەمان .

ئەوەشخراوەتەڕوو، تەئكید دەكەینەوە كە كوردستان و ئەزموونەكەی بەرهەمی خوێنی گەشی هەزاران شەهید و قوربانییە، بۆیە پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكان پێویستی زۆری بە هەماهەنگی و لە خۆبردوویی نەتەوەیی و گەشانەوەی شەراكەت هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا