پۆڵەتیك پرێس
لە كاتی كردنەوەی پرۆژەی پردێك لە شاری واستی سەر بە پارێزگای زیقار لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق.
خۆپیشاندەران داوای لێكۆڵینەوەی وردیان كرد لە بكوژانی چالاكوانەكانی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی عێراق و ئەو كەسانەی سەجاد عێراقی چالاكوانی خۆپیشاندانەكانیان رفاندووە.
دوابەدوای رووداوەكە سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەو شوێنەی جێهێشتووە.
بەیانی ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی شاری واستی سەر بە پارێزگای زیقاری كرد ، بە مەبەستی كردنەوەی پرۆژەی پردێك لەو شارە.