پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، نرخی نەوتی بەرزکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا و پرسی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تشرینی دووەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 1 دۆلارو 42 سەنت بەرزبۆوە و بە 81 دۆلارو 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا،لەکاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی برێنتیش 1 دۆلار و 43 بەرزبۆوە و بە 77 دۆلارو 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەچوارچێوەی یاساکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و بەسەرپەرشتی عێراقی ئەندام لە رێکخراوی نەوتی ئۆپێک پڵەس، لەئارادایە و گەڕانەوەی ئەو خستنەڕووەی هەرێمی کوردستان لەبواری نەوتدا بۆ بازاڕەکانی جیهانی دەڕەخسێنێت،نرخەکانی بەرزکردەوە.

دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەشێک لە نیگەرانییەکانی وڵاتانی کڕیاری نەوت دەڕەوێنێتەوە بەتایبەت لەپاش هەڵگیرسانی جەنگی ئیسرائیل-حەماس، ترس لەسەر دابینکردن و هەناردەکردنی ئەو کاڵایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان درووستببوو.

نرخی نەوت لەهەفتەی رابردوودا نزیکەی %4ـی بەهاکانی لەدەستدا، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین بۆ مانگی ئۆکتۆبەر کەتێیدا دەرکەوت دووەم گەورەترین هاوردەکاری نەوت %0.2 خواستی بۆ کڕینی ئەو کاڵا ستراتیژییە کەمیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا