وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق: هیچ دەسەڵاتێکمان نییە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ دەسەڵاتێکیان نییە کە بڕیاری چارەنوسساز لەبارەی ئاوارە و پەنابەرانەوە بدەن.

کەریم نوری، بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ” وەک وەزارەتی کۆچ هیچ دەسەڵاتێکی بڕیاردانمان نییە لەبارەی ئاوارەکانەوە بیدەین چ بۆ هاتنیان بۆ عێراق چ بۆ ناردنەوەیان بۆ دەرەوەی عێراق”.

لەبارەی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی کەمپی هۆڵ بۆ عێراق، کەریم نوری ئاماژەی بەوە کردووە، ” گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە لەدەست لایەنە ئەمنیەکاندا بووە، ڕۆڵی وەزارەتیش تەنها دابینکردنی شوێنی مانەوەو پێداویستیەکانیان بووە ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان”.

ڕۆژی ٢٥ ی ئایاری ڕابردوو، ١٠٠ خێزانی ئاوارەی کەمپی هۆڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ٥٠٠ کەس پێکهاتبوون گەڕێنرانەوە بۆ خاکی عێراق و لە کەمپێکی پارێزگای نەینەوا جێگیرکراون، گەڕاندنەوەیان ناڕەزاییەکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا