لەعێراق ڕەنگی شەقام و باڵەخانەکان دەگۆڕدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما، لە عێراق داوا دەکرێت ڕەنگی شەقام و باڵەخانەکان بگۆڕدرێت.

ڕوانگەی عێراقی سەوز (ڕوانگەیەکی تایبەتە بە کاروباری ژینگە)، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕەنگی شەقام و باڵەخانەکانە کە ڕەش و سوور و زەردە”.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی پلەکانی گەرما لە شەقام و باڵەخانەکان بەشێک لە وڵاتان ڕەنگەکانیان دەگۆڕن بۆ ئەو ڕەنگانەی گەرمی کەمدەکەنەوە وەک ڕەنگی سپی و شینی ئاسمان.

ئاشکرایکرد، دوایان لە عێراق کردووە بۆ گۆڕینی ڕەنگی شەقام و باڵەخانەکان.

لەکاتێکدا، دوێنێ دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەشێکی زۆری شارەکانی عێراق پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، زیقار، موسەنا و بەسرە پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا