لەناو پەرلەمانی عێراق دەنگی ناڕەزایی دژی هەڵەبجە بەرزبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كوتلەی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای دواخستنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دەدات كەوا بڕیارە سبەی یەكشەممە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ بكات.

مەهدی ئامرلی، سەرۆكی كوتلەی بەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نین، بەڵام دەبێت داواكارییەكانمان جێبەجێ بكرێن.

وتیشی، لە دژی دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەوەستنەوە ئەگەر بەپارێزگابوونی قەزاكانی فاو و دوزخورماتوو و تەلەعفەر نەخرێنە دەنگدانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە دان بە مافی هەڵەبجە وەك پارێزگا دادەنێن، بەڵام جیاوازی نێوان هیچكام لە قەزاكان ناكەن بۆ بەپارێزگابوون.

ئەم هەڵوێستەی كوتلەی بەدر لە كاتێكدایە بڕیارە سبەی لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لە سەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا