ڕاوێژکارێکی کازمی هۆکاری دابەزانی بەهای دۆلار ڕووندەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ڕوونکردنەوە دەدات.

مەزهەر محەمەد ساڵح بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، دابەزینی بەهای دۆلار لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی بەو دەنگۆیانەوە هەبوو کە لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی بڵاوکرانەوە و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان دەستیانکرد بە گۆڕینەوەی دۆلارەکانیان.

وتیشی، “ئەو کەسانەی بازرگانی بە دراوەوە دەکەن هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بەمەبەستی بەدەستهێنانی قازانج”.

لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزیوە بەجۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 145 هەزار دیناری عێراقی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا