وەزیری بازرگانی عێراق: لە پێویستی ساڵێک زیاتر گەنم عەمبارکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمساڵ لە پێویستی ساڵێک زیاتر گەنم عەمبارکراوە، تائێستا بڕی پێنج ملیۆن تۆن گەنم عەمبارکراوە.

ئەسیر غرەیری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند،” لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەی تەنها بەشی یەک مانگ گەنم لە کۆگاکاندا مابوون کەوتینە دۆخێکی خراپەوە، بەڵام ئەو دۆخەمان تێپەڕندووە و ئەمساڵ لە گەنمی جوتیاران تائێستا پێنج ملیۆن تۆن عەمبارکراوە و پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم بەردەوامە”.

ڕوونیکردەوە، بەشی چوار مانگ خواردن لە کۆگاکاندا هەیە، بەشەخۆراکی مانگانە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخ لە ئارادا نییە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە بازاڕدا نرخی فەردەیەک ئارد لە 12 هەزار و ئاردی سفریش لە 28 هەزار دینار تێپەڕناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا