سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە8ی تشرینی یەکەم، بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد،” سەرکردایەتیی یەکێتی بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سبەینێ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە سلێمانی ئەنجام دەدات”.

لەکاتێکدا، لەڕۆژی 27ی ئەیلول، کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی لەشاری سلێمانی دەستیپێکرد و لەڕۆژی یەکەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەزۆرینەوەی دەنگ وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا