پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیارى به‌كارهێنانى ماسك به‌ناچارى بۆ فه‌رمانبه‌ران و ده‌زگا حكومیه‌كان تائێستا به‌فه‌رمى نه‌خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمیش ده‌ڵێت “پارێزگاكان بڕیارى ئیجرائات و جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ده‌ن”.
د.ئاسۆ حه‌وێزى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ى لیژنه‌ى باڵاى كۆرۆنا تایبه‌ت به به‌كار هێنانى ماسك داوێتى له‌لایه‌ن پارێزگاكانه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا، له چه‌ند رۆژى رابردوودا لیژنەی باڵای رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا لە كوردستان كۆبوه‌وه و بڕیاریدا فه‌رمانبه‌ران به به‌كارهێنانى ماسك ناچار بكرێن.
وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى وتیشی، تائێستا بڕیاره‌كه نه‌خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئیجرائاتى به‌كارنه‌هێنانى ماسكیش دیارینه‌كراوه و ده‌بێت پارێزگاره‌كان خۆیان بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تائێستا ژماره‌ى تووشبووان له هه‌رێم زیاتر له 60 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاندوه و كه زیاتر له 36 هه‌زاریان چاكبونه‌ته‌وه و دوو هه‌زار و 106 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ى توشبوان و مردنیش به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه.