لیژنەی باڵای فه‌توای هەرێم رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای فه‌توای هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك باسیان لە پرسی حەرامكردنی كۆچی گەنجان كرد بێت بۆ دەرەوەی وڵات و ڕایدەگەیەنن، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها پڕوپاگەندەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانە.

د.عیرفان ڕەشید، وتەبێژی لیژنەی باڵای فه‌توای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ماوەی دوو ڕۆژە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە كە گوایە، لیژنەكەیان بەنیازن لە هەفتەی داهاتوودا فه‌توایەك دەربكەن بۆ حەرامكردنی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات.

راشیگه‌یاندووه‌، بەهیچ شێوەیەك نە بەنیازن فه‌توایەكی لەوشێوەیە بدەن و نە باسیان لەسەر پرسێكی لەوشێوەیە كردووە، بۆیە بڵاوكردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانە بەناوی لیژنەی باڵای فه‌توای هەرێمی كوردستان تەنها لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە، كە لە دژی زانایانی ئایینی دەستیپێكردووە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەی باڵای فه‌توای هەرێم هەندێك جوانكاریی حەرامكرد ئه‌وه‌ش كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لێكەوتەوە و بەشێك لە هاوڵاتیان ڕەخنە لە فه‌تواكە دەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا