ژمارەی قوربانیانی غەززە لە 31 هەزار نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە لە 31 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە، هەروەها لە کەرتی غەززە هۆشداری دەدرێت لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی برسێتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە10ی ئادار، تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا 30 هەزار و 960 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەهەمان کاتدا لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە تائیستا، 72 هەزار و 524 کەس برینداربوون.

هاوکات، لە کەرتی غەززە هۆشداری لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی دەدرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی برسێتییەوە و پێشبینی دەکرێت مردن بەهۆی برسێتییەوە هێندەی دیکە ئاماری قوربانییەکان بەرزبکاتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا