هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە6ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتایان دەستپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان لەپێناو چەسپاندنی یاسا و فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی، لەماوەی ڕابردوودا لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە سەنتەری قەزای کەلار، لەچەند هەڵمەتێکدا دەستیانگرت بەسەر(سەدان) ماتۆرسکیلی نایاسایی، سەرجەمیان بێسەرەتابوون و هیچ مەرجێکی سەلامەتیان تێدانەبووە، هەروەها هۆکاری نانەوەی پشێوی و نائارامی و دروستکردنی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بوون.

هەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەردەوام دەبێت و سەرجەم سەرپێچیکاران ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا