کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی دوو ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی حوزەیران، ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاویەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی پێنجشەممە 8ی حوزەیران، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ کات بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 43 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 35 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا