ژمارەیەك چالاكوان و رۆژنامەنووسی دیكە دادگایی دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

پارێزەری دۆسیەی چالاكوان و رۆژنامەنووسەكانی بادینان ئاشكرای كرد، لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێرەوە ناوی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكوانی دیكە رەوانەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر كراوە بە مەبەستی دادگایی كردنیان بە هەمان ئەو ماددەیەی پێنج اركوانەكەی دیكەی پێ‌ سزادراوە هەریەكەیان بە شەش ساڵ زیندانی.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی چالاكوان و رۆژنامەنووسەكانی بادینان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش دوو دۆسیەی ژمارەیەكی دیكە لە چالاكوانان و رۆژنامەنووسان رەوانەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێركردوە، بە مەبەستی دادگایی كردنییان وەكو ئەو پێنج رۆژنامەنووسەی دیكە كە سزادران هەریەكەی بۆ ماوەی شەش ساڵ.

ئەو پارێزەرە وتی: ناوی ئەو كەسانەی ئەمڕۆ رەوانەی دادگای دووی تاوانەكان كراوە بە دوو دۆسیە رەوانە كراون، دۆسیەیەكیان پێنج كەسن و دۆسیەیەكیان چوار كەسن، بە ماددەی یەك لە یاسای ژمارە 21 ی ساڵی 2003 ی پەرلەمانی كوردستان كە ناوەڕۆكی یاساكە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان.

ئاشكراشیكرد، ناوەكان بریتین لە (مەسعود عەلی حاجی، شیروان تەها ئەمین، كارگەر عەباس عەلی، بەندەوار ئەییوب رەشید) ئەم ناوانە بە دۆسیەیەك نێردراون، دۆسیەكەی دیكە بریتین لە (سلێمان موسا ئەحمەد، عامر خالد عگید، فرسەت ئەحمەد سعید، جەمال خلیل مەجید، سلێمانی كەمال) و هەموو ئەم كەسانە گرتەی ڤیدیۆییان پێ‌ تۆماركراوە بەڵام ناوەڕۆكی گرتە ڤیدیۆییەكان ئاشكرانەكراون.

رەوانەكردنی ناوی ئەم كەسانەی دیكە بۆ دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر لە كاتێكدایە رۆژی 16 ی شوباتی رابردوو ئەو دادگایە سزای پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بایدینانی دا بە شەش ساڵ زیندانی بۆ هەر یەكێكیان و ئێستا دۆسیەكەیان لە دادگای تەمیزی هەرێمە بە مەبەستی پێداچوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا