تەندروستی ڕاپەڕین هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڕیاریدا، بەهۆی زیادبوونی رێژەی توشبووانی کۆرۆنا، سەردانی نەخۆش بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بکات.

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوانی کۆڕۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و نەمانی شوێنی بەتاڵ بۆ داخڵکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا لەنەخۆشخانەی ژیان و سەنتەری کۆڕۆنا لەقەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و چەند بڕیارێک دەردەکات.

1ـ سەردانی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکات.

2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و ڕێگە تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.

3ـ پێویستە هەمووئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستیەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکان بن.

بەهیوای پابەندبوونتان

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا