ئەمریکا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر عێراقییەکدا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای دادوەری ئەمەریکا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی عێراقی بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی ئاگرین و تەقەمەنی نایاسایی لە شاری دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگان سەپاند.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا رایگەیاند، فایریس ئەلحەکیم، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 43 ساڵە، لە مانگی حوزەیرانی 2021 نامەیەکی کورتی هەڕەشە ئامێزی ناردووە کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنەکەی تێدابووە کە بە دەمانچە هەڕەشەی لێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر لێکۆڵەران لە ژووری نوستنەکەی ئەلحەکیم شەش چەکی ئاگرین و 34 مەخزەنی دەمانچەیان دۆزیوەتەوە کە حەوت دانەیان توانای بەرزیان هەبووە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە دوو هەزار و 600 گولەی تەقەمەنی هەبووە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە ناوبراو پێشتر چەند جارێک بەتۆمەتی تاوانکاریی جۆراوجۆر دەستگیرکراوە، لەوانە دەستدرێژیکردن، دزیکردن، توندوتیژی خێزانی و هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا