ژمارەیەکی پێوانەیی خەڵکی مەدەنی ئەفغانستان لە دوو مانگی ڕابردوودا کوژراون

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە دوو مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی لە خەڵکی مەدەنی لە ئاکامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان کوژراون.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، لە ماوەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ڕابردوودا پێنج هەزار و 183 کەس بوونەتە قوربانی کە لە نێوانیاندا هەزار و 659 کەس کوژران.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ئامارە 47%ی زیاترە لەو ئاماری قوربانیانی هەمان دوو مانگ لە ساڵی ڕابردوودا.

نوێنەرایەتییەکە نیگەرانی خۆشی لە بوونی ئەو ژمارە زۆرەی قوربانیان دەربڕیوەو باسی لەوەش کردووە، ئەو ژمارە بریندار و قوربانییەی لەو دوو مانگەدا کەوتووەتەوە یەکسانە بە ژمارەی قوربانیانی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و مارس و نیسانی 2021″.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا