كێ‌ دەبێـتە شوێنگرەوەی میری كوێت؟

پۆڵەتیك پرێس:
دیوانی ئەمیرایەتی كوێت كۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری وڵاتەكەی راگەیاندو پرسیارەكە ئەوەیە، كێ‌ جێگەی ئەو میرە دەگرێتەوە.

بەپێی مادەی 4ی دەستوور، كوێت میرنشینی بۆماوەییە لە نەوەكانی موبارەك ئەلسەباح، لە كاتێكدا لە ماددەی 6دا هاتووە، سیستمی حكومەتی كوێت دیموكراسییە، تێیدا سەروەری سەرچاوەی هەموو دەسەڵاتەكانە.

كوەیت لەلایەن ئەمیری ئەو وڵاتەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و یاساكانی شیوازە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی 50 ئەندامەوە دەردەكرێت، كە هەر چوار ساڵ جارێك بە دەنگدانی جەماوەری ئازاد هەڵبژێردراوە.

دەسەڵاتەكان لە كوێت دابەش كراون بەسەر دەسەڵاتێكی یاسادانان‌و جێبەجێكردن و دادوەریدا، كە میر سەرۆكایەتی دەكات‌و بەپێی دەستوور ڕێگە بەلایەنەكان نەدراوە رێكەوتن بكەن، سەرەڕای بوونی كوتلە پەرلەمانییەكان.

سیستمی حوكمرانی سیستمێكی دەستووری بۆماوەییە، كە شەرعییەتی خۆی لە دەستوورەوە وەرگرتووە، بەم شێوەیە ڕێگە بە گواستنەوەی دەسەڵات لە ناو خێزانی حوكمڕان لەنەوەكانی موبارەك ئەلسەباح دەدات، كە ئەویش شازادەی جێنشینە.

شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلموبارەك ئەلسەباح شازادەی جێنشینەو كوڕی شەشەمی میری كوێتە، شێخ ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباحە لە 7 ی شوباتی 2006 وەك شازادەی جێنشین دەستنیشانكراو لە 20 ی شوباتی هەمان ساڵدا ئەنجوومەنی نیشتمانی بەكۆی دەنگی پەسەندی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا