کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت و لە شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی کانونی دووەم، کەش هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ باران بارین لەهەندێک کاتی جیاجیا بەشێوەی نمە باران، لە هەندێک کات و هەندێک ناوچە بارانی مامناوەند دەبێت، باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەبێت، بەڵام بەئاستی جیاجیا، لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

سبەی هەینی12ی کانونی دووەم، کەش بەدرێژای کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لەهەندێک کات لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین و بارانی مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15پلەى سیلیزى

سلێمانی : 12پلەى سیلیزى

دهۆک : 12پلەى سیلیزى

کەرکوک : 16پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 12پلەى سیلیزى

زاخۆ : 12پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3پلەى سیلیزى

سۆران : 8پلەى سیلیزى

گەرمیان : 15پلەى سیلیزى

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا