عەمار حەكیم: هەڵبژاردنی داهاتوو ئامرازێكە بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری

ئەم بابەتە 80 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتوو چارەنوسسازەو ئامرازێكە بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری لە عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی رەوتی حیكمە رایگەیاند، عەممار حەكیم پێشوازیی لە نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق جینین پلاسخارت كردووەو هەردولا تاوتوێی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبونەوەكەدا هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكانیان بۆ پشتیوانی لە عێراق بۆ هەڵبژاردنەكە باسكردووەو عەمار حەكیم هەڵبژاردنەكەی بە چارەنوسسازو ئامرازێك بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق ناوبردووە.

بەپێی راپۆرتی نوسینگەكەی، عەممار حەكیم پشتیوانی خۆی بۆ چاودێریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دووپاتكردەوە و جەختی لەوەكردوەتەوە پێویستە ئەو چاودێرییە سنوورداربێت و كاریگەی نەكاتە سەر سەروەری عێراق.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک