توركیا لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم وەڵامی عێراق ناداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەفتەیەك بەسەر داواكاری عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت و تائێستا توركیا وەڵامی عێراقی نەداوەتەوە.

لەوبارەیەوە پسپۆڕێكی نەوت بە ناوی بەهجەت ئەحمەد بە بەغداد الیومی راگەیاندووە، كۆمپانیای بوتاشی توركی داواكاری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ” بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان رەتدەكاتەوە، ئەوەش بە پاساوی بوونی كێشەی تەكنیكی لە بۆرییەكانی گواستنەوەی نەوتدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە لەسەر وەزارەتی نەوتی عێراق جێگرەوە بدۆزێتەوە بۆ سودوەرگرتن لە نەوتی هەرێم، چونكە راگرتنی هەناردەكە زیانی 40 ملیۆن دۆلاری رۆژانەی لێكەوتووەتەوە.

رۆژی 12 ی ئەم مانگە وەزارەتی نەوتی عێراق، لایەنی توركیا ئاگاداركردەوە بۆ ئەوەی رۆژی 13ی مانگ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەكاتەوە، بەڵام تائێستا توركیا وەڵامی ئەو داوایەی عێراقی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نەداوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا